- خوێن :زۆر جار دەگوترێت ئەگەر لە خەودا خوێنت بینی، ئەوە خەوەكەت چ مانایەكی نییە و بەتاڵە، بەڵام لە خەوننامەدا بەم جۆرە شی نەكراوەتەوەو بەڵكو مانایەكی دیكەیان بۆ داناوە، با بزانین خوێن لە خەودا مانای چییە: لە خەوننامەدا هاتووە كە خوێن بە مانای (ژیان و خۆشەویستی و یاخیبوون و كێشە) دێت، ئەگەر لە خەودا بینیت كە خوێن لێت دەچۆڕا، مانای ئاگادار كردنەوەیە لە كارەسات و نەهامەتی، ئەگەر لە خەودا خوێنی خۆت بینی، مانای ماندووبوون و بێزاری دەدات، تەنانەت ئەگەر هەر خوێنت بینی، مانای ئەوەیە رەفتار و هەڵسوكەوتت بەپێی پێویست نەبووە و دەبێ چاوخشاندنەوە بە رەفتارەكانت بكەیت.