ماراسۆنی منداڵان

ماراسۆنی منداڵان
هەر تەنیا گەورەكان ماراسۆن ناكەن، بەڵكو بچووكەكانیش مافیانە كە كێبڕكێ بكەن و یەكێك ببێتە براوە و پاڵەوان. ئەوە بووە ناوەرۆكی بیرۆكەی پێشبڕكێی ماراسۆنی منداڵانی ساوا، كە لە شاری (پترۆزافۆدسك) ئەنجام درا. ئەو شارە دەكەوێتە ناوچەی باكووری رۆژئاوی وڵاتی رووسیا، لە پێشبڕكێیەكی گەورە و رێورەسمێكی تایبەتدا پێشبڕكێی ماراسۆن بۆ منداڵانی ساوا و بچووك ئەنجام درا، لە ژێر ناوی (پاڵەوانی بچووك)، ماراسۆنەكەش وەك ئەوەی گەوران بۆ بەدەستهێنانی خەڵات و نازناو نەبوو، بەڵكو كۆمەڵێك یاری و كێك و خواردنیان دانابوو، هەر منداڵێك دەبوایە بە گاگۆڵ و خشۆك خشۆك خۆیان بگەیننە لای كێك و یارییەكان، ماوەی خێراییشی تۆمار دەكرا، نزیكەی (560) منداڵی لەم جۆرەیان لە سەرتاسەری وڵات بەشداری پێكردبوو، نازناوەكەش بە كچێكی منداڵ بە ناوی (شانیا) بەخشرا و خەڵاتەكەش بریتی بوو ماوەی مانگێك خواردن و یاریكردن لە باخچەیەكی منداڵانی ئەو شارە.
Top