ئاكاداری ئەو خۆراكانە بن كە دەبێتە هۆی پیر بوونتان

ئاكاداری ئەو خۆراكانە بن كە دەبێتە هۆی پیر بوونتان
ئاسایە كە هەموومان هەوڵدەین بۆ پارێزگاری كردن لە گەنجیمان بەڵام ئایا دەزانێت هەندی خۆراك هەیە دەبێتە هۆكاری پیر بوون، بۆیە ناچار دەبین چەندین جۆرە كریم و گیراوە بەكار بەهێنین بۆ هێشتنەوەی رووخسارمان بە جوانی ئێمە لێرە ئامۆژگاریتان دەكەین ئەم جۆرە خۆراكانەكەم بكەنەوە بۆ ئەوەی بەجوانی بەمێنەوە.
خوێ
گومان لەوە نییە خوێ لە هەموو خۆراكێكی سەرەكی رۆژانەمان هەیە و بەردەوام بەكارێ دێنین بەڵام بیێ ئەوەی بزانین دەبێتە هۆكاری ئەوەی گەورەترمان پیشانبدات بۆیە پێوستە رۆژانە هەوڵدەین لە 500 ملغ زیاتر نەخوریت چونكە كاریگەری لەسەر مادەی كولاجین هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پاڵەپستۆی خوێن ووشك بوونی پێست و رەش بوونی پێش چاوەكان.
هەوڵبدەن لە خوێ بە دووربن لە كاتی نان خواردن خوێ بەكارمەهینن لە خوێ زەیتوون و ترشیات دانین.
شەكر
شیرینی شەكر كاریگەری لەسەر پێست هەیە چونكە دەبیتە هۆی لەناو بردنی ئەنسۆلین لە جستە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەم خوێنی و چرج بوونی پێست، دابران لە شەكر لە نیوان دوو هەفتە تێبنی جیاوازیەكەی دەكەی .هەر بە دووركوتنەوە لەشەكر رەنگی پێست بە بریقە دەبێت و هەست بە نرمی و جوانی دەكەی، هەركاتێك حەزت لە شیرینی بوو دەتوانی لە بری ئەو میوەیەكی شیرین بخۆی لەبەر ئەوەی میوە شیرینی سروشتیە هیچ كاریگەری سلبی لەسەر پێست جێناهیڵیت.
قاوە
قاوە یەكێكە لەو خواردنەوەانەی زۆربەی خەڵكەكان لەكاتی ماندووبوون یان خوێندن بەكاری دەهێنن بۆ ئەوەی خەویان لێنەكەوێت بەڵام پێوستە ئەوە بزانرێت خواردنەوەی قاوە بە بەردەوامی رەنگی پێست دەگۆریت و پێستی كەنجی رووخسار بیێ هێز دەكات، بۆیە پێوستە لەوكاتەی ئارەزووی قاوە خواردنەوە دەكەی لە جیاتی ئەو چای سەوز بخۆیتەوە زۆر سود بەخشترە و هیچ زیانیكیشی نییە.

گۆشتی سور
گۆشتی سور لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەیەكی گرینگە بۆ ڤیتامین B12 كە دەبێتە هۆی درووست بوونی خرۆكە سوری خوێن و چاڵاك كردنی مێشك بەڵام خواردنی زۆر بەكەمی و لە هەفتەی جارێك چونكە ئەگەر بێت و لە هەفتەی جارێك زیاتر بخورێت دەبیتە هۆی نەخۆشی دڵ، مادەی كارنتین بە رێژەیەكی زۆر لە پرۆتینی ئاژەڵ هەیە و دەبێتە هۆی گرژبوونی دەمارەكانی خوێن و چرچ و لۆچ بوونی پێست ئەمەش وادەكات چەند ساڵێك لە تەمەنی خۆت گەورەتر دیاربێت، ئەگەر تۆ زۆر لە عاشقانی گوشتی سوری دەتوانی هەفتەی سێجار زۆر بەكەمی بخۆێت یاخود هەفتەی جارێك وەكو ژەمێكی سەرەكی نۆشی بكە.


سەرچاوە/ thqafawe3lom
سانە سلێمان عساف
Top