هەندێك دەڵێن : جوانی بەڵایە و هەندێكی دیكەش پێیان دیارییەكی بە نرخە ! بەڵام بۆ ئەو خاتوونە بۆتە جێگەی ناخۆشی و دەركردن، بێژەێكی وەرزشی كەناڵی رید ستاری بەلگراد، كە ناوی (كاترینا سریكۆفیتش)ە، لەسەر كارەكەی لادراوە، بەو پێیەی كە زۆربەی كاتەكانی لە نێو یاریگا و لە كاتی یاری و مەشقی یاریزاناندا بووە، ئەو كچە ئەوەندە جوانە بۆتە جێگەی سەرنجی زۆربەی یاریزانان، كە لە هەموو شوێنێك جلێكی وەرزشی لەبەر دەكات و روماڵی هەواڵەكانی ئەو شوێنە دەكات، بەڵام وادیارە لەبەر شۆخی لەش و لاری و چاوەكانی، یاریزانان سەرسام دەكات، هەر بۆیە لە زۆربەی یاریگاكان داوای لێ كراوە كە دوور بكەوێتەوە و نزیكی یاریزانان نەبێتەوە، هەر ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی كە لە كارەكەی لابدرێت و بیكەن بە بێژەی هەواڵ لە ناو ستۆدیۆكاندا، لە بری ئەوەی بچێتە یاریگا و یاریزانان سەرمەست بكات.