جوانترین منداڵی دنیا

جوانترین منداڵی دنیا
ماوە ماوە جوانترین منداڵ دەستنیشان دەكەن و دەڵێن: ئەوە جوانترین منداڵی جیهانە، (بووبی یە و بە بیونسێ) ناسراوە، ماوەیەكە فێرە رۆیشتن بووە، ئەوەندە جوان و خنجیلانەیە، دڵت نایەت سەیری بكەی، ئێستا تەمەنی ساڵێك و (7) مانگە، لە ئێستاوە دایكی فێری رۆیشتن و جووڵەی شاجوانانی دەكات، چونكە بە بڕوای دایكی لە داهاتوودا كچەكەی شاجوانی جیهانە، بووبی چاو گەش و روومەت خڕ و سپی و ناسكە، روومەتی وەك نەستەلە وایە لە نەرمی و ناسكی، تا ئێستا لە بەریتانیا بە جوانترین منداڵ دادەنرێ، بەمەش دەبێتە جوانترین منداڵی دنیا، چونكە تا ئێستا ركابەری نییە.
Top