پرچی درێژ گوزارشت لە كەسێك دەكات كە ماندووە و بە دەست درێژی پرچی دەناڵێنێت، چونكە ئەوەی پرچی درێژ بێ، لە خزمەتكردتیدا هیلاك و ماندوو دەبێ، بەڵام لە هەمان كاتدا نازناوێكە بۆ ئەو كەسە، وادیارە پرچ درێژترین كچ بەڕێوەیە، ئەو كچە ناوی (كاتی وایت)ـە و شێوەی لە كارێكتەری كارتوونی (رابۆنزیل) دەچێت، تا ئێستا تەنیا (3) جار قژی بڕیوە، ئەو كچە تەمەنی (12) ساڵە و درێژی پرچیشی دەگاتە مەترێك، هیچ كچێك لەو تەمەنەدا پرچی ئەوەندە درێژ نابێ، هەر بۆیە دایكی دەڵێت: پرچی كچەكەم بەهێزە و زوو درێژ دەبێـت، ئەگەر بۆ ماوەیەكی دیكە ئاگاداری بم و نەیبڕم، رەنگە لە تەمەنی (25) ساڵیدا بگاتە (3) مەتر، كە ئەوەش درێژترین پرچ دەبێت لە داهاتوودا، پرچی (كاتی)، زەرد و جوان و خاوە و لە درێژیدا تا نزیكەی چۆكی دێت.