سانتا كلۆز (بابا نوئێل) بناسە !

سانتا كلۆز (بابا نوئێل) بناسە !
لەگەڵ هاتنەوەی هەر، ساڵێكی زایینی، چەندین بۆنە و ئاهەنگ و رێوڕەسمی جیاجیا ئامادە دەكرێ، بۆ پێشوازی كردن لە ساڵی تازە، بەڕێ كردنی ساڵی پێشووش بە دڵێكی فراوان، لە چەند رۆژێك پێشی سەری ساڵ، لە شوێنە گشتییەكاندا پیاوێكی پیر بە ردێنی سپی و بە جلێكی سوورەوە دەردەكەوێت، زیاتریش لەلایەن ئەو شوێنەوە رادەسپێردرێ تاوەكو ئەو كارە بكات، ئەو پیاوە پیرە پێیدەڵێن (سانتا كلۆز) یان بە ناوە گشتییەكەی باوە كە (بابا نوئێل)ە، وەك داستانێكی مێژوویی و چیرۆكێكی خەیاڵی باس دەكرێ و زیاتریش منداڵان گرنگی پێدەدەن، بەڵام چیرۆكی ئەو بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی (15)ی زایینی كە پیاوێكی ئایینی كریستیان (نیكۆلاس) بووە و كاری ئەو پیاوە دابەشكردنی دیاری و خەڵات بووە بەسەر خەڵكی هەژار و كەم دەرامەت، زیاتریش شەوانە ئەو كارەی دەكرد تاوەكو كەس پێنەزانێ، بۆیە ئێستاش منداڵان وا خەیاڵ دەكەن كە لە شەوی سەری ساڵ (سانتا كلۆز) بێت و خەڵات دابەش بكات، لە كوردستانیش پێشوازی لەم یادە دەكرێ و وێڕای ئەوەی شارەكانی كوردستان رازاوەتەوە بە داری كریسمەس و رووناكی و وێنەی جوان كە لە شوێنەگشتییەكاندا دەبینرێن و تەنانەت لە شەوی سەری ساڵیش چەندین رێوڕەسم و ئاهەنگ ئامادەكراوە، هەروەها كەسانێك هەن ئەو جلەی بابا نوئێل لەبەر دەكەن و منداڵان دڵ خۆش دەكەن. ئەو پیاوە پیرە چەندین ناوی لێنراوە لەوانەش: (سانتا كلۆز – قەدیس نیقۆلا – كریس كرینجەل).
Top