بازن و ئێكسسواری گەورە و رەنگـاوڕەنگ

بازن و ئێكسسواری گەورە و رەنگـاوڕەنگ
شێوازەكانی ئێكسسوار، مایەی تێڕامان و جوانی دەبن كاتێك بە جەستەی خانمانەوە دەبن، یان لە پۆشینی ئێكسسوارەكان چەندین رەهەندی جوانی دەردەخەن، ئێكسسوار وادەكات كە هەر مۆدەیەك ئاراستەیەكی جوانی و پڕ بایەخی خۆی هەبێ، لەو كاتەی مۆدەی هەر ئێكسسوارێك تایبەتمەندی و رازاوەیی خۆی پێوە دیارە، وێڕای ئەوەی ئێكسسوارەكان گۆڕانكاریان بەسەردا دێ، بەڵام دەتوانین زیاتر سوود لەو ئێكسسوارانە وەربگرین كە جێگەی سەرنجڕاكێشان و جوانییەكی ناسكە، لە وەرزی زستاندا ئێكسسوارەكان ون دەبن، بەهۆی زۆری جلوبەرگەوە كە خانمان لەبەری دەكەن، بەمەش دەبێ چارەسەری بۆ ئەو لایەنە بدۆزرێتەوە و لە كاتێكدا پسپۆرانی بواری جوانكاری بیر لەو حاڵەتانە دەكەنەوە و چارەسەریشی بۆ دادەنێن، كێشەی بازن یان ئێكسسوارەكانی دەست، لەگەڵ درێژیی قۆڵی جلەكانی زستانە، ون دەبن و دەكەونە ژێر جلوبەرگەوە، زیاتریش لە وەرزەكانی دیكەش ئێكسسواری بازن دەردەكەوێ كاتێك جلوبەرگەكان كورت و یان بێ قۆڵن، لێرەدا چارەسەری بۆ ئەو لایەنە پۆشینی یان هەڵبژاردنی بازن و ئێكسسواری گەورەیە بۆ دەستەكان، تاوەكو دیار بكەوێ ئەگەر لە ژێر جلەكانیشدا بێ.
Top