پەیكەرە سەیرەكان!

پەیكەرە سەیرەكان!
پەیكەرتاشی، یەكێكە لە لق و پۆپی هونەردا، كە بوارێكی بە نرخەو كاریگەری و تایبەتمەندی خۆی هەیە، لەلای خۆمانیش گرنگییەكی تەواو بەو بوارە دراوە و تەنانەت لە چەندین شوێن و سەرشەقامەكاندا پەیكەری كۆن و نوێ دروست كراون، بەڵام یەكێك لە سەیرترین گرنگی پێدان بە پەیكەرتاشی، لە وڵاتی ئیسپانیایە، لەو وڵاتەدا خۆشەویستییەكی گەورەیان بۆ ئەو هونەرە هەیە، تەنانەت هەر شەقامێكی ئەو وڵاتە بە پەیكەرێكدا رازێنراوەتەوە، زیاتریش پەیكەرەكانی ئەو وڵاتە لەسەر گیانداران و شتی سرووشتی و خواردنە، یان وەك ریكلامێك بۆ شوێنێك بەكاریدەهێنن، تەنانەت لە هەندێك شوێن لە جیاتی هەڵواسینی ریكلام و تابلۆكان، پەیكەریان بەكارهێناوە، وەك یەكێك لە پەیكەرەكان ریكلام بۆ دووكانێكی پیتزا خواردن دەكات.
Top