لە دوای كۆتایی هاتنی جامی كیشوەرەكان كە وڵاتی بەرازیل نازناوی پاڵەوانییەتەكەی بەدەست هێنا، وادیارە لە ژاپۆنیش جامێكی دیكەی تۆپی پێی كیشوەرەكان كراوەتەوە بۆ تۆپی پێ، كە ئەوجارەیان بۆ مرۆڤ نییە و تەنیا ماسی كیشوەرەكان یاریی دەكەن، ئەو جۆرە یارییە بۆ چەند ماسییەكی راهێنراوە تاوەكو یاری تۆپی پێ بكەن و لەناو شوێنەكەی خۆیاندا وەك گۆڕەپانی یاریگای لێكراوە و جگە لەوەی ناوبژیوان و تۆپ و ستوون و گۆڵ هەیە، لە هەر كیشوەرێك ماسییان هێناوە و یاریان لەگەڵ یەكتر پێدەكەن و ئاخۆ بزانن كێ براوەی یاری تۆپی پێی كیشوەرەكانی ماسی دەبێ، ئەمەش دەبێتە جۆرێكی دیكەی یاری تۆپی پێ !