دوو رەنگ بۆ نەخشی سەر نینۆك

دوو رەنگ بۆ نەخشی سەر نینۆك
نینۆك جوان كردن، بەشێكی تازەیە لە بواری جوانكاریدا، كە هاوشێوە و جوانییەكی پڕ بەها و رازاوەی هەیە، جوانیی نینۆك لە شێوازی ئامادەكردن و نەخش ورەنگەكەیەتی، هەر یەكە لەو سێ بەشە، دەتوانن شێوازێكی بەرچاو بگرنە بەر بۆ بەدیهێنانی جوانترین مۆدەكانی نینۆك، هەر شێوازێك لە شێوازەكانی مۆدەی نینۆك، پێویستی بە جوانكردن و ئامادەكاری دەبێ، گرنگە بزانین چ جۆرە بۆیەیەك بەكاردەهێنین، یان چ جۆرە نەخشێك لە نینۆكەكاندا دەدرێ، لەم رێگەیەشدا هەنگاوێكی گرنگ دەگرینە بەر بۆ نەخش دانان لەسەر نینۆك و شێوازە جیاجیاكاندا، لە هەر مۆدەیەكی نینۆكدا چەندین شێوازی نەخش ونیگار دادەنرێ، هەر شێوازێكی تایبەتمەندیی خۆی هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە هەڵبژاردنی نەخشێكی رازاوەیە كە درەوشانەوەی جوانی نینۆك دەربخات و بە شیاوترین مۆدەدا دابنرێ، لە مۆدەی پێشوودا زیاتر تاك رەنگی بەكاردەهێنرا لە نەخشی نینۆك، واتە نینۆكێك لە رەنگێك بۆیە دەكرا و دواتریش نەخشی بۆ دادەنرا، بەڵام لە شێوازە تازەكاندا گرنگی بە دوو رەنگی دەدەن، جگە لە بەكارهێنانی دوو رەنگی بۆ سەر نینۆكەكان، هەروەها نەخشێكی ناسكیش دەبێتە هۆكارێكی دروست بۆ زیاتر رازاوەكردنی نینۆكەكانی پەنجە.
Top