ئێكسسوارەكان كاریگەری خۆیان دەردەخەن لەسەر جوانی ستایلی هەر خانمێك كە بیەوێ گرنگی بە ئێكسسوار بدات، تەنانەت شێوەیەكی مۆدێرن دەبەخشێ و گرنگییەكی كارامەی دەبێ لەسەر گۆڕینی شێوەی رووخسار و جوانیدا، سەبارەت بە مۆدەكانی ئێكسسوار، چەندین شێوە و دیكۆری جۆراوجۆری هەیە، بەڵام زیاتر گرنگی بەو ئێكسسوارانە بدەن كە بە رێژەیەكی بەرچاو لەسەر جەستەدا دەردەكەون و دەبن بە رێگەیەك بۆ كێبڕكێ كردن لەگەڵ جوانی بەشەكانی دیكەدا، وەك جلوبەرگ و ماكیاژ و ئامادەكاری بۆ جوانكاری. ئەنگوستیلە و ئەڵقەی پەنجە، دیمەنێكی جوان بە پەنجەكانی دەست دەبەخشن، بە گوێرەی رێڕەوی ئامادەكاری لە بواری جوانكاریدا، دەتوانین شێوەی ئەنگوستیلە و ئەڵقە هەڵبژێرین، كە هەر یەكەو بۆ مەبەستێكی تایبەت دەپۆشرێن، كچان زیاتر گرنگی بە ئەنگوستیلە دەدەن، كە ئەوەش شێوازێكی ناسك لە خۆ دەگرێ بۆ گرنگیدان بە جوانی پەنجە، هەروەها ئەڵقەش لە دوای هاوسەرگیری یان تەنانەت جار جارەش بۆ كاتی ئاسایی دەپۆشرێت، كە هەریەكە وا جوانە لە شێوەیەكی بچووك هەروەها بە نەخشەوە بێ.