دروێنەی دەغڵ و دان (تەبارە)

دروێنەی دەغڵ و دان (تەبارە)
هە دروونە دروونە دروونە، دەسكێ داسم بە روونە !
ئەوە بەستەیەكی خۆشە، لەكاتی دەغڵ و دان و درووێنەدا دەوترا، ئێستا كاتی درووێنەیە، جووتیاران ماوەی چەند مانگە لە چاوەڕانی وەرگرتنی پاداشتی ماندووبوونەكانیانن، كە ماوەیەك بەر لە ئێستا دانەوێڵەیان چاندووە و ئەمڕۆش لە چاوەڕوانی پاداشتن، تەبارە ئەو دەغڵ و دانەیە كە تەواو پێگەشتووە و كاتی دروێنەی هاتووە، هەندێك ساڵ كە دەغڵ پنجی گەورە دەبوو پێیدەگوترا (بێژینگ)، دوای ئەوەی تەبارە ئامادە دەبێ بۆ درووێنە، سەپان دەست بە درووێنە دەكات، سەپان ئەو كەسەیە كە یەكەم كەسە كە بەشداری لە دروێنە دەكات و كە ئەویش بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێ، لەوانە : كێشە و كوتانی جۆخین و داكردنی (دەغڵ و دان)، لە پێشوودا دروێنە بە داس دەكرا، واتە بە دەست و بازووی پیاوان و ئافرەتان دەكرا، كە داسیان لە دەست دەبێ و لە ژێرەوەی دەغڵەكە یان تەبارە بە قان قان كۆدەكەنەوە و بە داس دەیبڕن، لە دوای خۆیانیش سەپانی دیكە ئەو دەغڵە كۆ دەكەنەوە و دواتر دەبردرێتە ژێر جەنجەڕ و پاشانیش دەبوو بە دانەوێڵە پاشان لەسەر جۆخینان بە (با) دەكرا، تاوەكو دانەوێلەكە بە تەواوی دەربكەوێ، بەڵام لە سەردەمی ئێستادا بۆتە (دەڕاسە) كە ئەویش ئامێرێكی گەورەیە و گشت ئەو قۆناغانە جێبەجێ دەكات.
Top