زۆر جار خانمان بە لە دەست كردنی بازنگ بێزار دەبن، بەهۆی شێوەی گەورەی بازنگەكان یان كە قورسە لەسەر دەست، هەروەها بازنگ پێویستی بە بەشی دیكەیە تاوەكو تەواوكاری لەگەڵدا بكات، بە جێگرەوە بە ئێكسسوارێكی ناسك و لە رادەبەدەر باریك، رێگەیەكی شایستەیە تاوەكو بازنگەكان خاوەنەكەی بێزار نەكەن، بە ئێكسسواری لەم جۆرە كە لە زنجیرێكی بچووك هەروەها بوونی شێوەیەكی بچووك لە ناوەڕاستی ئەو زنجیرەوە، كە ئەویش دەكەوێتە سەرەوەی دەست یان دەخرێتە لایەكی دەست و شۆڕ دەبێتەوە، لە كاتێكدا خانمان جوانییەكی بەرچاو لەو ئێكسسوارە ناسكانە بەدەست دەهێنن و لە شێوەی بازنگی گەورە رزگاریان دەبێت، ئەم جۆرە ئێكسسوارە، لە چەندین رەنگ پێكدێت، دەكرێ لە رەنگی زێڕین بێت، یان بە رەنگە جوانەكەی وەك رەنگی زیو، رازاوە و ناسك دەبێ لەسەر دەست و بەمەش دەكرێ بە تەنیا لەدەست بكرێت، واتە ئەگەر جلەكە نیو قۆڵیش بێت، جوانی خۆی هەر دەردەخات.