جلی ئاهەنگ بۆ كچان و خانمان

جلی ئاهەنگ بۆ كچان و خانمان
لەو كاتەی خانمان خۆیان ئامادە دەكەن بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان، لە پێشوودا تووشی دوو دڵی دەبن لەوەی چ جلێك لەبەر بكەن، كە ئەمەش كێشەیەكی گەورەی كچانە لەو كاتانەدا، بۆیە دەكرێ بە بیرۆكەیەكی هێمنەوە جلێكی نایاب هەڵبژێرن و بتوانن بەسەر ئەو دڵەڕاوكێیەدا زاڵ ببن، لەسەرەتا دەبێ خانمان بیر لە (3) جۆرە مۆدەی جلی ئاهەنگ بكەنەوە، كە ئەوانەن : پانتۆڵ – كراس – تەنوورە، لەم سێ مۆدەیەدا یەكێكیان چارەسەری هەڵبژاردنەكەیە بۆ ئاهەنگی بچووك و تایبەت، لە پانتۆڵدا چەندین بەش هەیە، كە ئەویش پانتۆڵی قوماش یان جینز هەروەها شێوەی پانتۆڵەكەش كە لە تەسكی و گەورەیی بێت، سەبارەت بە كراسیش، ئەویش چەند بەشێكی هەیە، كراسی فراوان و كراوە هەیە، پێچەوانەش تەسك و بەدی، یان شێوەی كراسەكەیە كە كورت بێ یان درێژ، تەنانەت هەڵبژاردنی تەنوورە لە كورتی و درێژی و تەسكی و كراوەیی، گشت لەوانە مۆدەیەكی كاریگەر و جوان دەبن بۆ بۆنە و ئاهەنگ.
Top