مۆدەی لێو گەورە كردن

مۆدەی لێو گەورە كردن
چەندین مۆدەی سەیر دەردەكەون لە بواری جوانكاریدا، تەنانەت دەبن بە حاڵەتێكی سەیر و بەمەش دیاردەیەك دەردەخات و دەبێتە بابەتێكی نامۆ لەبەر چاوی خەڵك، ماوەیەكە مۆدەی گەورەكردنی ئەندامانی جەستە دەركەوتووە و بە تایبەتیش لێو، كە وەك هۆكارێكی جوانی بەكاردەهێنرێت و كار دەكەن لەسەر گەورەكردن و ئەستووركردنی لێو كە بە جۆرێك ئەوەندە گەورە دەبێ، ترس لەلات دروست دەكات لەو كاتەی سەیری دەكەیت، بەڵام وادیارە (كریستینا رای) كچە رووسی ئەو كارەی بەلاوە ئاساییە و بەمەش دوای چەندین نەشتەگەری، كە نزیكەی (100) دەرزی سلیكۆنی بەكارهێناوە تاوەكو لێوی گەورە بێ، تەنانەت نزیكەی (5) هەزار دۆلاریشی سەرف كردووە، ئەو كچە خەڵكی شاری سان بیترسبۆرگی رووسییە، كە خۆی دەڵێت: حەز دەكەم لاسایی خانمە ئەكتەری جیهانی ئەنجلینا جۆلی بكەمەوە بۆ گەورەكردنی لێوم.
Top