كاتێك خانمان ئێكسسوار هەڵدەبژێرن، دەبێ بە جوانترین شێوە ئامادەكاری بۆ ئەو ئێكسسوارە بكەن، كە پێویستیان بە جۆرێكی لەم ئێكسسوارەوە دەبێت، دەبێ بزانن لەگەڵ چ جۆرە جلێكدا دەیپۆشن، ئەمەش بە مانای گونجاندن دێ لە نێوان ئێكسسوار و جلوبەرگ، چونكە بە هۆی ئەو گونجاندنەوە، دەتوانین ئاستێكی جوان بەدی بكەین و لە كاتێكدا، ئێكسسواری جوانی شێوە و رازاوەیی خۆی هەیە و ناتوانین بەبێ جوانیی ئەو ئێكسسوارانە كاریان لەسەر بكەین، وەك ئەو ئێكسسوارانەی كە شێوە و دیمەنێكی رازاوەیان هەیە، یەكێكیش لەوانە، گوارەی گوێیە و بە ناسكی خۆی دەردەكەوێ، لەسەر گوێیەكانیش بە جووڵە نەرمەكانیانەوە دەردەكەون و شێوەی گوارەش تاوەكو چەند بچووك بێ، زیاتر جوانتر و رازاوەتر دەبێ، هەروەها بۆ رەنگەكانیش، خانمان ئازادن و دەتوانن بەپێی خواستی خۆیان هەر رەنگێك بێ هەڵیبژێرن.