سەندڵ و پێڵاوی بێ پاژنە

سەندڵ و پێڵاوی بێ پاژنە
جوانی ئێكسسوار لە شێوە و رەنگ و ستایلەكەیەتی، كە بە شێوازێك پێویستی بە داهێنان و كارامەیی لە هەڵبژاردنی دەبێتە یەكێك لە جوانترین هەڵبژاردنە دروستەكان، بە گوێرەی هەر مۆدەیەكی تازە لە ئێكسسوارەكان، سەرەكی و ناسەرەكی، دەبێ لە چۆنییەتی هەڵبژاردنی ئەو كەرەستەیە بە ئەنجامێكی شایستە و جوانەوە بێ، یەكێك لەو ئێكسسوارە سەرەكییانەی لەو وەرزەدا لە پێ دەكرێت، سەندڵی هاوینەیە، وەك كەرەستەیەكی سادە و ناسك و جوان، دیمەنێكی پڕ لە جوانی هەیە لە پێی خانمان، سەندڵی هاوینە، بە شێوەیەكی باریك و جوان دروست دەكرێ، كە لەگەڵ لەپێكردنی خۆشە و هەست بە ئازار ناكەیت، تەنانەت لایەنی تەندروستی تیایدا بەدی كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێڵاوی بێ پاژنە دەركەوتووە، كە ئەویش شێوەیەكی بەرچاو و جوانی هەیە، بە جۆرێك دەتوانین لەگەڵ جلوبەرگی فەرمی و دەرەوەش لەپێی بكەین، ئەو جۆرە سەندڵە و پێڵاوە، شێوازێكی سەرنجڕاكێش و جوانی هەیە، ئەگەر لەگەڵ جلوبەرگ یان بە تەنیا لەپێ بكرێت.
Top