ماكیاژی تۆخ بۆ هاوین

ماكیاژی تۆخ بۆ هاوین
بەهۆی بەهێزیی تیشكی خۆر لە وەرزی هاویندا، هەروەها رووناكییەكەیشی بەهێز و تیژ دەبێ، بۆیە رەنگەكان لە گشت لایەنێكدا بە جوانی خۆیان دەرناكەون وتەنانەت ون دەبن، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بۆ بواری جوانكاری زیانبەخشە، بەهۆی ئەوەی لە جوانكارییەكدا زیاتر مامەڵە و كاریگەری لەگەڵ رەنگ دەكرێ، ئەمەش وەك دەرخستنێك بۆ جوانی رەنگ لە لایەنە جیاجیاكانی جوانكاریدا. لێرەشدا كاریگەرییەكی ئەوتۆی هەیە لەسەر ماكیاژ یان رەنگی ماكیاژی رووخسار، چونكە ئەگەر لە وەرزی هاویندا ماكیاژ سادە و ساكار بێ، ئەو جوانییە دەرناخات لە بەرامبەردا كە تۆخ بێ، بۆیە دەبێ خانمان ئاگاداری ئەو لایەنە بن، بۆیە لە وەرزی هاویندا زیاتر ماكیاژی تۆخ دادەنرێت و بەمەش رەنگدانەوەی لەسەر شێوەی زیاتر دیار دەبێت و رازاوەتر دەردەكەوێت لەوەی كە ئەگەر ماكیاژەكە تۆخ نەبێت، ئەو رەنگانەی بە تۆخی دادەنرێت، رەنگی لێو و پشت چاو و ماكیاژی ئەساسی رووخسارە، بەمەش تاوەكو چەند تۆخ بێ، زیاتر دەردەكەوێ.
Top