لە لێكۆڵینەوەیەكی تازەی زانكۆی سیدنی لە ئوسترالیادا دەركەوتووە، كە جۆرە ماسییەك دۆزراوەتەوە، توانای فڕینی هەیە، ئەو جۆرە ماسییە لە قووڵایی دەریای ناوەڕاست بینراوە كە سەر ئاو كەوتووەو بۆ چەند مەترێك فڕیوە، لە سەرەتادا لێكۆڵەرەوان وای بۆچوون كە ئەوە باڵندە بێت، كەچی دوای ئەوەی دەیگرن و پشكنینی بۆ دەكەن، دەبینن ماسییە و باڵی هەیە و دەشتوانێت بفڕێت.