ملوانكەی یەك هێڵ و شێوە بازنەیی

ملوانكەی یەك هێڵ و شێوە بازنەیی
ئێكسسوار شێوازێكی رازاوە و ناسك لە خۆ دەگرێت، لەو كاتەی پێویستی بە پۆشینە، كە بەشێكی جەستە دادەپۆشێت بە جوانییەكەی، هەروەها بوارێك لە جوانیی دەردەخات، ئێكسسوارەكان بە چەندین شێوە ئامادە دەكرێن، گرنگە خانمان بزانن چ جۆرە ئێكسسوارێك دەپۆشن، یان چۆنییەتی رازاندنەوەی ئێكسسوارەكە لەگەڵ جەستەدا دەگوزەرێنن، ئەمەش گرنگترین لایەنە لەوەی چۆن بتوانین ئێكسسوارێك بە شێوەیەكی دروست بپۆشین، لێرەدا باس لە هەڵبژاردن و پۆشینی ملوانكە دەكەین، ملوانكە جگە لەوەی ئێكسسوارێكی سەرنجڕاكێش و بەرچاوە، هەروەها بەشێكی زۆری ئەو ئێكسسوارە دیار دەكەوێ و بە پێچەوانەی زۆربەی ئێكسسوارەكانی دیكە، كە زۆربەیان دەرناكەون یان لەژێر جل ون دەبن، بەمەش ملوانكەی ناسك، لایەنێكی دیكەی جوانی بە جەستە و مل دەدات و تەنانەت زیاتریش رازاوە دەبێت كاتێك لە نەخشێكی یەك هێڵی دەبێ یان لە شێوەی بازنەی خۆی دەرناچێت و هەمان رێسای خۆی دەپارێزێت.
Top