لە گشت شوێنێكی ئەو جیهانە، رۆژانە و تەنانەت سات بە سات چەندین كاری جوان و نمایشی سەیر ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەوەش نمایشی لەم جۆرە، دیمەنێكی جوان لە خۆ دەگرێت، هەروەها كۆمەڵێك یاری و كاری جوانی لێ دەكرێت و یەكێك لەو وڵاتانەی كە ساڵانە زۆرترین نمایشی لێ ئەنجام دەدرێت، ئەویش وڵاتی (چین)ە، لە دواترین نمایشەكانی ئەو وڵاتە، كە هەفتەی پێشوو ئەنجام درا، لە شاری ویۆمینگی چینی بوو، نمایشەكە بریتی بوو لە رۆیشتن بە ناو ئاگردا، وەك لە وێنەكەدا دەبینن چۆن كەسێك بە ناو ئاگرێكی گەورە دەپەڕێتەوە و بەبێ ئەوەی بسووتێت.