جگە لەوەی باس دەكرێ كە گەورە فەرماندەی سەربازی ئەڵمانی و نازییەكان (ئەدۆڵف هیتلەر)، حەزی بە داگیر كردنی گشت جیهان بوو، بەڵام خەونەكەی نەهاتە دی و ئەویش بە بەرپەرچ دانەوەی هەر یەكە لە رووسیا و بەریتانیا، سەرەڕای ئەوەش هیتلەر حەزی بە شاری پاریس و بینینی تاوەری ناوداری جیهانی (ئیڤڵ) دەكرد، حەزێكی گەورەشی ئەوەبوو كە وڵاتی فەڕەنسا بكاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، ئەو وێنەیەش لە نزیك تاوەری ئیڤڵ گیراوە لە ساڵی (1940) كە وێنەی هیتلەر و گەورە ئەندازیاری خۆی (ئەڵبێرت سبیر)ە.