شووتی چوارگۆشە!

شووتی چوارگۆشە!
شووتی وەك یەكێك لە میوە خۆشەكانی وەرزی هاوین، لەگەڵ ئەوەی سوودێكی تەندروستی بۆ لەش هەیە، هەروەها میوەیەكی نایابە بۆ میوان و یان وەك خواردنێكی شەوانە دادەنرێت، وەكو دەزانین شێوەی شووتی لە شێوەی هێلكە بەڵام باریكتر دەچێ، كەچی وڵاتی ژاپۆن لەو بوارەشدا كاری پیشەگەری دەكات و دەبێتە خاوەن شووتی چوارگۆشە، لە كاتێكدا ئەوەش كارێكی ئاسانە و بە گشت كەسێك ئەنجام دەدرێت، ئەویش لەوكاتەی كە شووتی دەچێنرێ، دەخرێتە ناو شتێكی چوارگۆشە و بەم شێوەیە شووتیەكە بەپێ ئەو شوێنەی لێ دانراوە دەڕوێت و شێوەیەكی چوارگۆشە وەردەگرێت، رەنگە لە داهاتووشدا شووتی سێگۆشە و چەندین شێوە ئەندازیارییەكان ببینین.
Top