شوشتنەوەی خوری!

شوشتنەوەی خوری!
رەوەند بەختیار
لەدوای ئەوەی مەڕدارەكان مەر دەبڕنەوە ئەو خوریە پێوستی بەوە هەیە پاك بكرێتەوە بۆئەەوەی بەكاربێـت بۆ ئەو مەبەستانەی دەمانەوێت وەكو رستن و چنین و دروست كردنی جل و بەرگ و پێداویستیە قوماشیەكان، دوای كۆكردنەوەی خورییەكە خانمانی و بێریڤانان خوریەكە دەبەنە سەر ئاوێك یان رووبارێك و خوری بۆ پاك كردنەوەو خاوێن كردنەوەی لە پیسی و بۆنی ناخۆش، ئەو خاوێن كردنەوەیە بە رێگەی شوتك دەكرێت، شوتك تەختە دارێكە كە سەری پانەو لای دەسكەكەی باریكە بۆئەوەی بتوانرێت بەدەست بگیرێت و لە خوریەكە دەدەن تاوەكو پاك بێتەوە پاشان وشك دەكرێتەوە، پاشان خورییەكە دەهێننەوە و بە شان دەگوازرێتەوە و دوای ئەوە خاو دەكرێتەوەو بۆ رست و چنین بەكار دێت یان بۆ دروست كردنی بالیف و دۆشەك و كڵاو بەكاردێت، یانیش دەبردرا بۆ كارگە بۆ دروست كردنی لباد، ئەوە هەمووی لە ژیانی لادێی و كۆچەریەكان بەرچاو دەكەوێت لەگەڵ ئەوەی بەرەو كەمی دەچێت، بەڵام تا ئێستاش بوونی هەیەو لە ناوچە سنووریەكان بەرچاو دەكەوێـت.
فۆتۆ: پێشەوا جەلال
Top