باریكترین ناوقەد ببینە!

باریكترین ناوقەد ببینە!
رەنگە ناوقەدی ئەو ئافرەتە ببینن بڕوا نەكەن كە چەندە بچووكە، بەڵام راستەقینەیە و بە بچووكترین ناوقەد دادەنرێ لە جیهان، ئەو ئافرەتە ناوی (كاتی بۆب)یە و (70) ساڵە، شێوەی ناوقەدی زۆر بچووكە و تەنانەت هەر جلێك لەبەر بكات دەردەكەوێ و پێوەی دیارە، لەگەڵ ئەوەشدا تەندروستیی باشە و ئەو لاوازییەی ناوقەدی هیچ مەترسی بۆ سەر جەستەی نییە، درێژی ناوقەدی دەگاتە تەنیا (30) سەنتیمەتر بە هەردوو لایەوە، تەنیا ئەوە نەبێ كاتێك لەسەر كورسی دابنیشێت، دانیشتنەكەی ئاسایی نابێ و ئەزیەتی دەدات، جگە لەوەش بڕە خواردنێكی باشیش دەخوات و بەڵام كار ناكاتە سەر جەستە و ناوقەدی و هەر وەكو خۆیەتی.
Top