كچانی تازە پێگەیشتوو لە قوتابخانە كە قوتابین، رەنگە زۆر جار تووشی گرفت ببنەوە لەسەر چۆنییەتی بەستان و دانانی تەسریحە بۆ قژیان، كە لە كاتی خوێندن و دەوام كردندا، قژیان نەیەتەوە سەر رووخسار و تاكو بە ئاسایی كاری خوێندن و قوتابخانە بەڕێ بكەن، لە كاتێكدا قژی كچان لە قوتابخانە دەبێتە گرفت سەرەڕای ئەوەی نابێ گشت جۆرە تەسریحەیەك بۆ قوتابخانە ببەسترێت. لێرەدا چەندین تەسریحەی سادە و ناسكمان بۆ هەڵبژاردوون و ئێوەش دەتوانن ئەو جۆرە تەسریحانە بۆ قوتابخانە ئامادە بكەن، كە نابێتە رێگری لەبەردەم كاركردن و خوێندندا، هەروەها بێزاریشتان ناكات لەوەی بێتەوە سەر دەم و چاو، ئەمەش وەك تەسریحەی كەزی و بەستن لە دواوەی سەر، یان دەكرێ بكرێتە دوو بەش و لەناو یەكتریان گرێ بدەن، یان ناوەڕاستی سەر بەرەو دواوە بچێت و ببێتە مۆدەیەكی جوان كە جگە لەوەی سەرتاپای سەر دەگرێت و مۆدەیەكی بە نرخ و رازاوەش دروست دەكات، بەم جۆرە تەسریحەیەش كاتێكی زۆرتان بۆ دەمێنێت و چونكە ئامادەكردنی ماوەیەكی كورتی دەوێت و هەروەها دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە.