كەرەستەكانی پاكردنەوە و وشك كردنەوە

كەرەستەكانی پاكردنەوە و وشك كردنەوە
كەرەستەكانی ماڵ، تا چەند پاك و جوان بن، زیاتر كاریگەرییان دەبێت لەسەر دیكۆری ماڵ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پەیوەندییەكی جوانی نێوان جوانی و پاكی هەیە، هەر كەرەستەیەك جێگەیەكی جوانی و پاكی خۆی هەیە، زیاتریش كاتێك ئەو كەرەستانە لە دیمەنێكی پاك و جوان دەبن، بە ناسكترین شێوە دەردەكەون و لە ژووری گەرماو و شوێنی دەست شۆرین و یان ئەو شوێنانەی پێویستیان بە ئێكسسوار و كەرەستەی دیكە هەیە، ئەو كەرەستانە پێویستە بە جوانترین شێوە دەربكەون، تەنانەت لە دیمەنێكی جوانیش بن، ئەو ئێكسسوار و كەرەستانەی كە لەو شوێنانە گرنگی خۆیان دەبێت بریتین لە: كەرەستەی پاككردنەوە وەك خاولی – كلینیكس – دەستەسڕ، هەروەها چەندین كەرەستەی دیكەش كە پێویستە هەبێ، بۆ دەست سڕینەوە لە دوای دەست شووشتن و هەروەها وشك كردنەوە دوای خۆشووشتن، خاولی، كە پارچە ئێكسسوارێكی گرنگە، پێویستە مەرجی تەندروستی لێ بەدی بكرێت، ئەو مەرجە گرنگانەی بۆ خاولی باشە، ئەوانەیە: پاك و خاوێن بێ، هەروەها لە رەنگێكی جوان بێ، واباشترە لە رەنگی سپی بێ، تاوەكو ئەگەر پیس بوو زوو دیار بێت و بۆ شووشتن یان بۆ پاككردنەوە، هەروەها لە لایەنی جوانیش نەخشێكی جوانی تێدا بێ و شێوەیەكی جوانی هەبێ.
Top