ماستاوی شیری مەڕ!

ماستاوی شیری مەڕ!
وەرزی بەهار هاتەوە و ئی دیكە بەرهەمەكانی ئاژەڵی خۆماڵی دەردەكەوێتەوە، وەك : پەنیر و ژاژی و قەیماغ و سەرتوو و ماست و دۆ و چەندین بەرهەمی دیكە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیە ئاژەڵ لە كاتی دانانی بێچووەكانییەتی و كە وەرزی بێچوودانانە، بۆیە لە دوای بێچوو دانان، شیر لە گوانی ئاژەڵان دروست دەبێت و ئەو شیرەش سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دروست كردنی بەروبوومەكانی شیر. ئەوەی لەناو كورددا باوە، ماستاوە، كە لە ماستی مەڕ دروست دەكرێت كە بە لەزەت و بەتامە، ئەو قسەیەش زیاتر باوە لەناو خەڵكدا كە (ماستی مەڕە كوێرە) خۆشترین ماستە، ئەویش بەهۆی ئەوەی مەڕی كوێر كە چاوی نابینێت، گشت جۆرە گیا و پەلەوەرێك دەخوات و بە پێچەوانەی مەڕی چاوی ساغ كە هەموو شتێك ناخوات، كە مەڕە كوێرە گشت جۆرە گیایەك دەخوات، بەمەش پێكهاتەكانی ئەو خواردنە دەبێتە شیر و شیرێكی جوان وباشی لێدەردەچێت، بۆیە شیرەكەش كە دەكرێتە ماست، دواتر ماستاو بەرهەمێكی خۆشی لێدەردەچێ، هەروەها ماستاو وەك خواردنەوەیەكی خۆشی كوردەواری و كۆن دادەنرێت.
Top