ئەحمەدی خانی بیرمەندی كورد

ئەحمەدی خانی بیرمەندی كورد
رەوەند بەختیار
ئەدەبی كوردی پڕیەتی لە داھێنەری ئەدەبی و چەندین شاكار و ئەدیبی گەورە كە تا ئێستا، وەك كانگاو سەرچاوەی ئەدەبی سوودیان لێوەردەگیرێت. ئەحمەدی خانی یەكێكە لەو شاكارە ئەدەبییانەی كە لە ماوەی ساڵانی ١٦٥١-١٧٠٧ ژیاوە ئەحمەدی خانی بە یەكەم كەس دادەنرێت، كە لەسەر كوردایەتی و نەتەوەخوازیی كوردی نووسیویەتی. بەناوبانگترین بەرھەمی كتێبی شیعری مەم و زینە كە چیرۆكێكی دڵدارانە دەگێڕێتەوە كە لە ساڵی ١٦٩٢ بە شێوەزاری كرمانجی نووسراوە.
نازناوی شیعری لە هۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێكی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون، بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان كردووە بۆ شاری بایەزید. لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە خانی لە جزیرە ژیاوە. خانی یەكێك بووە لە مەلا گەورەكانی سەردەمی خۆی و شارەزاییەكی چاكی لە فەلسەفە و زانستەكانی دیكەدا ھەبووە. خانی لە دێڕێك لە هۆنراوەكانیدا باسی لە دایكبوونی خۆی دەكات و دەڵێ:
لەو ڕا كو دەما ژ غەیب فەك بوو
تەئریخ هەزار و شەست و یەك بوو !
Top