كڵاوی كوردی بۆ خانمان

كڵاوی كوردی بۆ خانمان
بەهاوكاری كوردش فاشیۆن
بەرەو وەرزی بەهار دەچین، لەو وەرزە جوانەدا، گشت كەرەستە و جلوبەرگ و ئێكسسوارەكان، زیاتر جوانتر دەبن،، كە جێگەی بایەخی مۆدە و بواری جوانكاری دەبێت. یەكێك لەو ئێكسسوارە سەرەكییانەی كە لەو وەرزەدا دەپۆشرێت، كڵاوی سەرە، زیاتر كڵاو لەگەڵ كراسی كوردی مۆدەیەكی جوان نیشان دەدات، كڵاوی كوردی هەرچەندە مۆدەیەكی كۆنە، بەڵام شایستەی ئەوەیە لەو سەردەمەدا بپۆشرێت، جگە لە بواری جوانی، هەروەها سەری خانمان لە تیشكی خۆر و هەوای سارد و گەرمی ئەو وەرزە دەپارێزێت، زیاتر هەوڵدەدرێ كە رەنگ و ستایلی كڵاو، لەگەڵ رەنگی جل رێكبخرێت و ئەمەش بەمەبەستی زیاتر بۆ گونجانی نێوان كڵاو و كراسەكەیە، كڵاوی كوردی زیاتر لە مۆدی و یان لیرە دەڕازێنرێتەوە، هەروەها ئێكسسواری دیكەشی لەگەڵدا بەكاردەهێنن وەك زیوو پوولەكە و كەرەستەی دیكە، كڵاویش جوانی خۆی هەیە، چونكە مۆدەیەكی رازاوەیە.
Top