لەگەڵ سەرەتای وەرزی بەهار، بەرهەم و ستایلی كراس و جلوبەرگ گۆڕانكاری بەسەردا دێ و بەرەو مۆدەیەكی دیكەدا رێگە دەكرێ، ئەمەش وا لە خانمان دەكات كە بەرەو كەرەستەی ناسك و رەنگاوڕەنگ هەڵبژێرن، هەروەها ئەو جۆرە جلانە ببێتە هۆكارێك بۆ گونجاندنی جەستە لەگەڵ كەش و هەوای ئەو وەرزە، ئەمەش وادەكات كە مۆدەیەكی رازاوە و ناسك نیشان بدات، كراس بۆ خانمان لە دوو شێوەی سەرەكی پێكدێ، یەكێكیان كراسی درێژە كە بۆ ئاهەنگ و بۆنە و شوێنە تایبەتەكان دەپۆشرێن، جۆری دووەمیشیان كورتە و جوان و ناسكە، بۆ دەرەوە و شوێنی كار و یان كاتی دەوام دەپۆشرێت. كراسی كورت و شێوەی جیاواز، مۆدەیەكی نوێ دەبێ بۆ ساڵی تازە، تەنانەت شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و جوانی هەیە، دەكرێ لەگەڵ چەندین جلی دیكە بپۆشرێ، لەوانە : لەگەڵ بۆدی و سترێژ و یان بە شێوەیەكی سادەش دەبێ، كاتێك بۆ بۆنەیەكی تایبەت وەك : نیشان و مارەبڕین و ئاهەنگی خێزانی، بۆ رەنگی ئەو كراسانەش، زیاتر لە وەرزی بەهاردا، رەنگی كراوە بەكاردەهێنرێ، لەوانە : رەنگی شین و سپی و ئاسمانی و پەمەیی و رەش و سوور، هەر یەكە لەو رەنگانەش دەبێ لەگەڵ ئێكسسوارێكی دیكە گونجاو بكرێت.