ماوەیەك بەر لە ئێستا، هەواڵی ئەو بووك و زاوایەمان بڵاوكردوە كە لە عێراقدا، لەناو دەمی شۆفەڵ رێوڕەسمی ئاهەنگی هاوسەرێتیان بەڕێ كرد و كە شۆفێرێكی شۆفەڵ ئەو بیرۆكەیەی دانابوو تاوەكو بووك و زاوا لە ناو دەمی شۆفەڵەكەی ئاهەنگ بگێڕن. وادیارە تایلەندیەكانیش لاسایی عێراق دەكەنەوە لەو كارە سەیرانە، ئەویش كە كوڕێكی ئەو وڵاتە بە ناوی (یۆهان) لە رۆژی هاوسەرگیری خۆیدا، گشت هاوڕێ شۆفێرەكانی شۆفەڵی داوەت كرد و تەنانەت نزیكەی (10) شۆفەڵ لەدوای یەكتر بوون، بۆ رێورەسمی رۆژی هاوسەرگیریان، وەكو لە وێنەكەدا دەبینن چۆن زاوا و بووك بە پێوە وەستاون لەناو دەمی شۆفەڵ و دواوەش بە گوڵ و دەبدەبە و ئێكسسواری جوانكاری رازێندراوەتەوە.