دروست كردنی جانتای دەستی كچان لە پێستی مار

دروست كردنی جانتای دەستی كچان لە پێستی مار
زۆربەی خانمان ئەوە دەزانن كە كەرەستە و جلوبەرگ تەنانەت هەندێك لە ئێكسسوارەكانیان لە پێستی گیانداران دروست دەكرێن، هەندێكیان لە پێستی مار و تیمساح و مامز و یان چەند گیاندارێكی دیكە، ئەوەی بەناوبانگە و باوە، جانتای دەستە كە لە پێستی مار یان تیمساح دروست دەكرێ، كەچی زیاتر جانتای دەست لە پێستی مار دروست دەكرێ، دواتریش لە بازاڕەكانی جیهان دەفرۆشرێت، وەك ئەوەی ماركەیەكی ئۆرجینال و دروست بێ، لە وڵاتی ئەندەنووسیا مار دەكرێت بە جانتای دەستی خانمان، شێوەی دروست كردنی بەم شێوەیە، ئەویش لە هەر جانتایەكدا نزیكەی (15) ماری یەك مەتری پێویستە، دوای ئەوەی مار دەهێنرێ و دەیكوژن، دواتر لەسەر ئاگرێكی نەرم دادەنرێ و لوول دەدرێ، پاشان بە دەرمانێك پێستەكەی لەگەڵ جەستەدا جیا دەكەنەوە، گۆشتەكەی لادەبرێت و پێستەكەشی كۆ دەكرێتەوە و لەسەر یەكتر دادەنرێ، پاشان ئەو پێستە بە گەرم كردن دەخرێتە سەر یەكتر و تاوەكو ببێتە پێستێكی ئەستوور و باش، دواتر بە هۆی كەپس كردن ئەو كۆمەڵە پێستە دەبێتە یەك پێستی توند و چیڕ، دواتریش بە دوورمان جانتایەكی جوانی لێ ئامادە دەكرێت.
Top