جەستەی لاستیك و كۆنفۆ!

جەستەی لاستیك و كۆنفۆ!
لە چین هەر لە منداڵییەوە، فێری یاریی كاراتێ و كۆنگ فوو و جووڵەی سەیریان دەكەن، تەنانەت منداڵی چینی لە تەمەنی (10 یان11) ساڵەیان، گشت هونەرەكانی تایكواندۆ و كۆنگ فوو و كاراتێ دەزانن، ئەو هونەرەی كە ساڵانێكە بۆتە كلتوورێكی كۆن لەلای چیینیەكان، ئەویش هونەری كۆنگ فووی شاولینە، كە بە ناوبانگترین هونەری شەڕ كردنە، تەنانەت ئەوەی كۆنگ فووی شاولین نەزانێت، بە نەخوێنەوار دادەنرێ لەو وڵاتە. ئەوەی سەیرە لەو یارەییە جەستەی مرۆڤ وەك لاستیكی لێدێ و چەندین جووڵە و كاری وا دەكەن، كە جێگەی سەمەرەی گشت خەڵكێكە، لە چەند وێنەیەكی كاتی راهێنان لەو یارییەدا، چەند منداڵێك وێنەیان گیراوە، بە سەیرترین جووڵەی جەستە لاستیكی مرۆڤ دادەنرێت.
Top