دانانی ماكیاژ و رەنگ بۆ ماكیاژی رووخسار و چاو و لێو، كێشەیەك بۆ خانمان دروست دەكات، بەهۆی زۆری رەنگەكان و شێوازی ئامادەكردن و دانانی ئەو جۆرە ماكیاژانە، دەبێتە هۆی سەر لێشێوانی ئەو كەسە لەوەی چ جۆرە رەنگ و شێوەیەك بۆ ماكیاژەكەی هەڵبژێرێت. ئەم رێگەیەش دروستە كە دەڵێن : رەنگی گونجاو گونجاوترت دەكات، مەبەست لە هەڵبژاردنی رەنگێكی گونجاو ئەوەی لەگەڵ رەنگی پێستت و شێوەی رووخسار و لێوت دەگونجێت ئەو رەنگە زیاتر جوانییەكەی كراوەتر و دیارتر دەبێت. بۆ مۆدەكانی رەنگی لێو، كە لە ساڵی تازەدا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، ئەویش جیاواز لەگەڵ مۆدەكانی پێشوودا خۆی دەنوێنێت، كە لە مۆدەی پێشوودا زیاتر گرنگی بە ماكیاژی لێوی سادە دەدرا، لە مۆدەی ئەمساڵی 2013 دا شیاوترین مۆدەی ماكیاژ و بۆیەی لێو دانراوە، ئەویش بە هەڵبژاردنی ماكیاژی لێوی بە بریقە، كە دەبێت جگە لەوەی رەنگێكی شیاو دابنرێ، هەروەها دواتریش بۆیەی بریقە كردنی لەسەر دەدرێت و ئەمەش وادەكات كە زیاتر گەشاوە بێت، هەروەها دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەبێت، بۆیە لە رێگەی جوانی بریقەوە، دەتوانین مۆدەیەكی جوان بۆ لێو دروست ئامادە بكەین.