لایەنەكانی دیكۆری ماڵ، بە جۆرێك دەتوانن كاریگەریان هەبێ لەسەر زیاتر جوانكردن و رازاوە كردنی هەر شوێنێكی ماڵ، بۆیە لە رێگەی دیكۆرەكانەوە ئەنجامێكی باشمان بە دەست دەكەوێ، ئەویش بە هەڵبژاردنی كەرەستەی شایستە، كە گونجاوی ئەو شوێنە بێت كە لێی دادەنرێت. یەكێك لەو كەرەستە گرنگ و تایبەتانەی كە سوودێكی گەورەی هەیە لە ماڵدا، ئەویش دانانی دەستشۆرە لە دیكۆری ماڵدا، لە شێوەی پێشوودا دەستشۆر بە تەنیا دادەنرا، یان لە شوێنێكی نادیاری ماڵدا هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو كەرەستەیە پەرەی پێدراوە و بۆتە كەرەستەیەكی سەرەكی، جگە لەوەش دەتوانین لە شوێنێكی گشتی دابنێین و جێگەیەكی بەرچاوی هەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ دەستشۆرە مۆدێرنەكاندا، دانانی مێز و ئاوێنەیەك، زیاتر دیكۆرەكەی جوانتر و رازاوەتر دەكات، بەمەش دەتوانین وەك دیكۆرێكی گەورەی نیشان بدەین، زیاتریش گونجاوتر دەبێ ئەگەر دەستشۆر لە ژوورەوە دابنرێت، واتە لە نزیك ژووری دانیشتن یان لە نزیك بێت، چونكە لەو دوو شوێنە زیاتر پێویستیان پێ دەبێ و تەنانەت گونجاویش دەبێ ئەگەر بەم جۆرە بێت.