چۆنییەتی گونجاندنی ئێكسسوار و جلوبەرگ

چۆنییەتی گونجاندنی ئێكسسوار و جلوبەرگ
ئێكسسوار هێمایەكی جوان لە جوانی رووخسار و جەستەدا داگیردەكات، چونكە بە دانانی ئێكسسوار، رێگەیەكی دیكەی جوانی دەهێنێتە بەرچاو، بە تایبەت ئەو شوێنانەی كە بەدیار دەكەون، وەك مل و دەست و سەر و سینگ، رازاندنەوەشیان بە ئێكسسوار جوانییەك بە خانمان دەبەخشن، خانمان زیاتر گرنگی بە پێشەوەی جەستە دەدەن، زیاتریش دواوە فەرامۆش دەكەن، ئەمەش یەكێكە لە هەنگاوە پێچەوانەكانی یاسای جوانكاری، چونكە لە گشت لایەكدا خانمان بە ئێكسسوار و كەرەستەی جوان زیاتر رازاوەتر دەردەكەون، تەنانەت لە هەندێك جلوبەرگیشدا، گرنگی دەدرێت بە شێوەی نەخشی تایبەت لە شێوەی ئێكسسوار، هەروەها دەتوانین كراسەكان لەو جۆرە نەخشە هەڵبژێرین كە وەك ئێكسسوار خۆی نیشان دەدات. وەك دانانی نەخش لە پشتەوەی كراس یان بلووز یان بۆدی، یان هەڵبژاردنی ئەو جۆرە جلانەی كە نەخشیان تێدایە، چونكە ئەوەش بە ئێكسسوار دادەنرێت و دەبێتە مۆدەیەكی شیاو و تایبەت. لایەنێكی دیكەش لە بواری گرنگیدان بە ئێكسسوارەكان، لەو كاتەی هەر بەشێكی جەستە دیار بێ و جلوبەرگ نەیگرێتەوە، دەكرێت بە ئێكسسوارەكان جوانتری بكەین، وەك مل و سینگ و دەست و پشت، كە ئەوەش هەنگاوێكی جوانە لە بەكارهێنانی ئێكسسواردا.
Top