ئەمەش یەكێكە لە داهێنانە تازەكان، كە لەبواری ئوتۆمبێلدا كاری لەسەر كراوە، ئەویش دروست كردنی ئوتۆمبێلێكە لە قەمیش، دوای ئەوەی خاوەنی ئەو ئوتۆمبێلە، كە هونەرمەندێكی وڵاتی نێجیریایە و بە ناوی (ئوگۆ ئوبانی) كاری خۆی دروست كردنی كەرەستەیە لە بەربوومی چنین، زیاتریش سوود لە قەمیش وەردەگرێت كە سەرچاوەكەی دار خورمایە، ئەوەی سەیرە یەكێك لە كارەكانی بریتییە لە دروست كردنی یان پۆشینی ئوتۆمبێلێكی خۆی لە قەمیش، كە لەسەرەتا و كۆتایی ئوتۆمبێلەكە قەمیشی بەكارهێناوە و بەمەش دەبێتە یەكەمین ئوتۆمبێل لە قەمیش.