جیهانی دروست كردنی ئوتۆمبێل بە چەندەها شێوە و جۆر و مۆدەی سەیری لێ دروست دەكرێ، هەر كۆمپانیەك دیزاین و شێوەیەكی سەربەخۆی هەیە، وەكو دەزانین ئوتۆمبێڵی جۆری (لیموزین) ئوتۆمبێلێكی گرانبەها و درێژە، بەڵام توانیویانە درێژترین لەو جۆرە ئوتۆمبێلە دروست بكەن، ئەویش دەگاتە (30) مەتر و لەسەر (26) تایە دەڕوات و كە لە كۆمپانیایەكی ئەمەریكی و لەسەر دەستی ئەندازیار (جای ئوۆربریگ) كارەكەی تەواو كراوە، ئەوەی سەیرە لەناو ئەو ئوتۆمبێلە ماڵێكی تەواوی هەیە، لەوانە وەك : شوێنی خۆشۆرین و شوێنی وەستانی فڕۆكە لەسەری و مەلەوانگە و شوێنی نووستن و خواردن.