ئێلەگ و كراسی روون بۆ كراسی كوردی

ئێلەگ و كراسی روون بۆ كراسی كوردی
ئەو هەنگاوانەی لە پێشوو و ئێستادا بۆ زیاتر جوانكردنی بەرهەمەكانی كراسی كوردی بەردەوامە و رۆژ لە دوای رۆژ لە ستایل و شێوەی جوانتر و رازاوەتر دەردەكەوێت، بەڵام گرنگە كە ستایلی كۆن و شێوازە سەرنجڕاكێشەكەی خۆی بمێنێتەوە و پارێزراو بێت. وەك دەزانین بەشەكانی كراسی كوردی زۆرن و هەریەكە بە مانای خۆی گوزارشت لە جوانی جلەكە دەكات و تەنانەت هەر بەشێكی تەواوكەری ئەوەی دیكەیە. ئەمەش وادەكات كە جوانیی كراسەكە بە گشت بەشەكان لە كۆتاییدا جوانییەكی رەها بێ و هەر جیاوازییەك لەگەڵ رێگاكانی دیكەدا جیاوازتر و جوانترە. پۆشینی ئێلەگ كە بەشێكی سەرەكییە لەگەڵ كراسی كوردی، دەبێـتە ئەنجامی رێكخستن و توند كردنی كراسەكە، بەڵام لە پێشوودا ئێلەگ گەورە و شۆڕ بوو، كەچی لە مۆدەكانی ئێستادا كورت و بچووكە، سەرەڕای ئەوەی شێوەی تازە سەرنجڕاكێشتر و جوانترە، بەڵام شێوە كۆنەكەش كە گەورە بووە، ئەویش كاریگەری هەیە لەسەر جوانكردنی كراسدا. لە لایەكی دیكەی كراسی كوردیدا شتێكی گرنگتر هەیە، ئەویش جۆری ئەو قوماشەی بۆ كراسەكە دادەنرێت، زیاتر لە مۆدەكانی پێشوودا كراسی روون، كە تەنكە و ژێرەوەی دیارە، مۆدەیەكی بەرچاو بوو، هەمان شێوە لە كراسەكانی ئێستادا بەدی دەكرێت و ئەو لایەنەش بوارێكی سەركەوتووە بۆ هەڵبژاردنی كراسی روون بۆ جلی كوردی.
Top