لەگەڵ هەر بابەت و بەرهەمێكی تازە لە بواری جوانكاریدا، دەكرێ رێگای تازە بدۆزرێتەوە بۆ ئەو كەرەستە و بەرهەمانەی كە لە كاری تازەوە دیزانیان بۆ دەكرێت، چونكە گۆڕانكاری و لێهاتوویی لە بواری جوانكاری بەرەو سەرەوەیە و هەردەمیش لە كاری تازەیە، ئەو ئێكسسوارانەی زیاتر بەرچاون و دیمەنی خۆیان لە دەست نادەن، بە گوێرەی ئەو بەشەی كە لەگەڵیدا دەگونجێنرێت، بەمەش هەر ئەو ئێكسسوارەیە، لە بوارێكی تازە و كراوەدا رێگەی خۆی دەگرێت و هێمایەكی جوان بە خۆوە دەبینێت، جانتای دەست شێوەیەكی بەرچاو و دیمەنێكی جوانی هەیە، تەنانەت جگە لەوەی بەشێكی زۆری دەست جوان دەكات، بەڵام لەگەڵ جلوبەرگیشدا یەكدەخرێت و بەمەش نمایشێكی ئەوتۆ دروست دەكات، كە جێگەی ئاماژە دانە بە جۆر و رەنگی جانتای دەست، لە بەرهەمەكانی ساڵی تازەدا و زیاتریش بۆ وەرزی زستان و بەهار، جانتای شێوە ناوەند هەڵبژێردراوە، وەك ئێكسسوارێك كە جێگەی شیاو و گونجاندن بێ، لەگەڵ دانانی رەنگیشدا بیر و ڕایەكی دیكە هەیە، ئەویش بە جۆراجۆری رەنگەكان، یان هەر جەنتایەك لە جۆرێك بێ، بەمەش گەورەترین جوانی دەبێت كاتێك لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ یان ئێكسسوارەكانی دیكەدا یەكدەخرێت. جانتای شێوە ناوەند و جۆراجۆری لە رەنگەكان، مۆدەیەكی شیاوە بۆ ساڵی تازە.