رەنگە هەندێك لە خانمان رەنگی شینی تۆخیان لەلا سەیر بێت بۆ دانانی ماكیاژی پشت چاو، كەچی رەنگێكی زۆر نایابە كاتێك ئەو رەنگە بۆ پشت چاو دادەنرێت، شێوازێكی جوان و رازاوەی دەبێت كاتێك رەنگی شین بە تۆخی لە پشت چاوەكان بێ، لەگەڵ رەنگی رەش، كە رەنگی دووەمی ماكیاژەكە دەبێت، دەتوانین رەنگی چاو زیاتر دیار بخەین و لەگەڵ ئەوەشدا دیمەنی ماكیاژەكە لە دوور و نزیكدا بە ئاسانی دیار دەبێت، سەرەتا دەكرێ رەنگی سپی لە ژێر چاو بدرێت، دواتر رەنگی شینی تۆخ لەسەرەوەی چاو دەدرێت واتە پشتی چاو بە رەنگی شین تۆخ دەكرێت، پاشان بە رەنگی رەش، نێوان رەنگە سپی و شینەكە تێكەڵ دەكرێت، بەمەش رەنگێكی گەش و جوان دەردەخات، دواتریش رەنگی سپی ژێرەوە بە فڵچە تێكەڵ دەكەین و تاوەكو رەنگە شینەكە بە جوانی دیار بێت، لەو لایەنەشدا ماسكارا كردنێكی سادە زیاتر مۆدەكە جوانتر و رازاوەتر دەكات. بەم رێگەیە و بە هەنگاوەكان كە لە وێنەكاندا روون كراوەتەوە، دەتوانن هەمان ئەو جۆرە ماكیاژە شینە بەدەست بهێنن بۆ پشت چاوەكانتان.