قاپقاپە نەعلی كوردانەیە
June 22, 2011
رەنگا و ڕەنگ
لە گەڵ دەولەمەندی كەلەپوور و فۆلكلوری كوردی و پڕبوونی ئەو هەمبانە پر لە سوود و كەلو پەل و زانینە زۆرجا ئاوڕدانەو لە كەلەپووری نەتەوەیی دە مانگەیەنەتە ئەنجامێك، كە بەلێ مرۆڤ پێویستە بە رابردوو و فۆلكلوری خۆی شانازی بكات لە گەڵ ئەو دەوڵەوەندییە لە زمان و جل و بەرگ و هونەر و لایەنەكانیتر دەبینن باوك و باپیرانمان كارا و لێزان و هۆشمەند بووینە بە دروست كردنی دەیان پێداویستی كە لەگەڵ ژینگەو ژیانی ئەو سەردەمە بگونجێ و ئێستاش راستییە زانستیەكەی بزانین و، درك بە ئەوە بكەین لە ئێستا بە كاری بهێنین ( قاپقاپە)، یەكێكە لەو پێداویستیانەی كە پێشتر لە بری نەعل یان پێڵاو بە كار دەهات، پێكهاتووە لە بنێكی تەختی دارین كە لە دارە و لە گەڵ گیرەیەك لە سەرەكەی ئەوەی بە جۆرێك دروستكراوە بە هیچ شێوەیك زیان بە بڕبڕەكانی پشت ناگەیەنێ، ئەمە لە كاتێكدا كە هەموو جۆرە پێلاوەكانیتر كاریگەری نەرێنیان هەیە لەسەر پشت بەهۆی بەرزی پاژنەكانیانەوە. كەچی قاپقاپە تەواو پێڵاوێكی تەندروستە. دەستان خۆش داهێنەرانی رابردوو، ئێستاش جێگای شانازیمانن.
