ئەمریکا: چین لە رێگەی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە هەڵبژاردنەکان دەکاتە ئامانج
رۆبەرت ئۆبراین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لە نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی رایگەیاند، "چین کار لەسەر فراوانکردنی هەوڵەکانی دەکات و روسیاش دەیەوێت دژی کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکان جۆ بایدن کاربکات".
دەیانەوێت سەرۆک ترەمپ بدۆڕێت
ئۆبراین بە تۆڕی هەواڵی CNNی راگەیاند، "دەیانەوێت سەرۆک ترەمپ بدۆڕێت، چین وەک روسیا و ئێران، دەستیان هەبوە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان و فێڵکردن و ئەو کارانەی دیکەی پەیوەست بە ژێرخانی هەڵبژاردنەکانمانەوە".
چین هەمیشە ئەو تۆمەتانەی ئەمریکای رەتکردوەتەوە و دەڵێت، دەستی نەبوە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بۆ سەر کۆمپانیا و سیاسەتمەدار و دەزگا حکومیە ئەمەریکییەکاندا
ئەو وتانەی رۆبەرت ئۆبراین لەکاتێکدایە چین هەمیشە ئەو تۆمەتانەی ئەمریکای رەتکردوەتەوە و دەڵێت، دەستی نەبوە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بۆ سەر کۆمپانیا و سیاسەتمەدار و دەزگا حکومیە ئەمەریکییەکاندا.
ئەمریکا کۆمەڵێک هێرشی ئەلیکترۆنی تۆمارکردوە کە هەوڵدراوە ماڵپەڕەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەڕێوبەرایەتی هەڵبژاردنەکان هاک بکەن
ئۆبراین رونیشیکردەوە، ئەمریکا کۆمەڵێک هێرشی ئەلیکترۆنی تۆمارکردوە کە هەوڵدراوە ماڵپەڕەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەڕێوبەرایەتی هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا هاک بکەن، زانیاریی هاوڵاتیانی ئەمریکی کۆبکەنەوە
خەندان-
