مارک ئیسپەر: کشانەوەمان لەئەڵمانیا پەیوەندی بەستراتیژی کۆنترۆڵکردنی روسیاوە هەیە
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەئەڵمانیا هەنگاوێکە لەچوارچێوەی ستراتیژی کۆنترۆڵکردنی روسیا
بەگوێرەی زانیارییەکانی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەئەڵمانیا هەنگاوێکە لەچوارچێوەی ستراتیژی کۆنترۆڵکردنی روسیا.
ئەمریکا هێزەکانی لە بەشی رۆژهەڵات و سنورەکانی روسیا نزیکدەکەنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی روسیا
وەزیری بەرگری ئەمریکا رونیکردۆتەوە، هێزەکانیان لە بەشی رۆژهەڵات و سنورەکانی روسیا نزیکدەکەنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی روسیا.
وتیشی، زۆربەی هاوپەیمانەکانیان ئەم هەنگاوەیان بەگرنگ وەسفکردوە.
سەرەتای ئەم مانگە پنتاگۆن رایگەیاند، نزیکەی 12 هەزار سەربازیان لەئەڵمانیا دەکشێننەوە و زۆربەیان دەگەڕێنەوە ئەمریکا، ئەوانی دیکەش دەنێردرێن بۆ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەئەوروپا لەنێویاندا ئیتاڵیا و بەلجیکا.
دوای کشانەوەکەش، بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو ئەمریکا رایگەیاند، هەزار سەربازیان دەنێرنە پۆڵەندا کەئێستا چوار هەزار و 500 سەربازی دیکەی لێیە.
خەندان-
