سوپا ناوی ئەو دەوڵەتانەی هاوکاریی لوبنانیان کردووە ئاشکرا دەکات
سوپای لوبنان بە وەرگرتن و پێشوازیکردن لە کۆمەکە نێودەوڵەتییەکان راسپێردراوە، کە دوای تەقینەوەکە، دەگەنە بەیرووت.
هەرچەندە عێراق بە نەوت و گازی سروشتی هاوکاریی لوبنانی کردووە، بەڵام سوپای لوبنان ناوی عێراقی لە لیستی ئەو وڵاتانەی هاوکارییان ناردووە، بڵاو نەکردووەتەوە.
رۆژی سێشەممە 4-8-2020، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەرێکی بەیرووت رووی دا و بەپێی دوایین ئامار، 157 کوژراو و زیاتر لە پێنج هەزار برینداریان لێکەوتەوە، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی شارەکە و تێکچوونی ماڵ و حاڵی زیاتر لە 300 هەزار کەس.
تەقینەوەکە بە گەورەترین تەقینەوەی ناناوکی لەسەر زەوی هەژمار کراوە، چونکە بچووکتر بوو لە تەقینەوە ناوکییەکان و زۆر گەورەتربوو لە تەقینەوە ئاساییەکان.
سوپای لوبنان ناوی ئەو دەوڵەتانەی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛
- چیک
تیمێکی 36 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان
- پۆڵەندا
تیمێکی 55 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان و 12 پزیشک
- هۆڵەندا
تیمێکی 65 کەسی،کە پێکهاتوون لە پزیشک، بەرگریی شارستانی و ئەندازیار بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان
- بەلجیکا
بارێکی فڕۆکەی پڕ لە کەلوپەلی تەندروستی
- ئیتاڵیا
تیمێکی 18 کەسی،کە پێکهاتوون لە پزیشک و تیمی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان
- فەرەنسا
تیمێکی 55 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان
ئەڵمانیا
تیمێکی 55 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان و تیمێکی پزیشکیی پێکهاتوو لە پێنج کەس.
- ئوردن
تیمێکی پزیشکیی پێکهاتوو لە 99 پزیشک و کارمەندی تەندروستی و نەخۆشخانەیەکی 48 قەرەوێڵەیی مەیدانی
- ئەمریکا
دوو فڕۆکەی پڕ لە هاوکاریی مرۆیی
- قەتەر
تیمێکی 45 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان، دوو نەخۆشخانەی 500 قەرەوێڵەیی مەیدانی و شەش فڕۆکەی پڕ لە کەلوپەلی تەندروستی و خواردن
- تورکیا
تیمێکی پزیشکیی پێکهاتوو لە 37 کەس و تیمێکی 17 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان
- رووسیا
تیمێکی 157 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان و نەخۆشخانەیەکی مەیدانی
- کوێت
فڕۆکەیەکی پڕ لە هاوکاریی مرۆیی و تەندروستی
- یۆنان
تیمێکی 12 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان
- ئێران
نەخۆشخانەیەکی مەیدانی
- جەزائیر
تیمێکی 39 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان و تیمێکی پزیشکی پێکهاتوو لە 11 کەس
- مەغریبی عەرەبی
نەخۆشخانەیەکی مەیدانی و تیمێکی پزیشکیی پێکهاتوو لە 60 پزیشک و کارمەندی تەندروستی
- عومان
هاوکاریی پزیشکی
- پاکستان
هاوکاریی پزیشکی و مرۆیی
- قوبرسی یۆنانی
تیمێکی 10 کەسی بۆ گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان
- تونس
دوو فڕۆکەی پڕ لە کەلوپەلی تەندروستی و خۆراک
- کازاخستان
تیمێکی پزیشکی و کەلوپەلی تەندروستی و خواردن
- میسر
کەلوپەلی پزیشکی
- ئیمارات
کەلوپەلی تەندروستی بۆ سوپا
- سویسرا
کەلوپەلی مرۆیی بۆ سوپا
سعودیە
دوو فڕۆکەی پڕ لە خواردن و کەلوپەلی تەندروستی
- بەحرێن
کەلوپەلی پزیشکی
باسنيوز
