شارەزایەکی تورکی: رێککەوتنی نەوتی نێوان هەسەدە و کۆمپانیایەکی ئەمریکی، هەنگاوێکە بەرەو فیدڕاڵی

 شارەزایەکی تورکی: رێککەوتنی نەوتی نێوان هەسەدە و کۆمپانیایەکی ئەمریکی، هەنگاوێکە بەرەو فیدڕاڵی
شارەزایەکی تورک رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوتی لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کۆمپانیایەکی ئەمریکی جۆرێکە لە دانان بە ئیدارەی خۆسەری کە پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) بەڕێوەی دەبات، هەروەها هەنگاوێکیشە بەرەو دامەزراندنی ناوچەیەکی فیدڕاڵی لە باکوری سوریادا.

واشنتن دەخوازێت هەسەدە بەشداری پێبکات لە کۆبونەوەکانی لیژنەی نوسینەوی دەستوری سوریا

مەسعود حەقی جاشیان، پڕۆفیسۆری بەشی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی "Yeditepe"ی تورکیا لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی حەدەس بڵاویکردەوە، رایگەیاندوە، هەرچەندە رێککەوتنەکە جۆرێکە لە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی، بەڵام واشنتن دەخوازێت بەو رێککەوتنە پێگەی هەسەدە بە‌هێزتر بکات و وەک لایەنی یاسایی بەشداری پێبکات لە کۆبونەوەکانی لیژنەی نوسینەوی دەستوری سوریا کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە جنێف دەستپێبکاتەوە.

رێککەوتنەکە ساڵانە حەوت ملیار دۆلار بۆ ئیدارەی خۆسەری دابین دەکات

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رێگەی رێککەوتنە نەوتییەکە ئیدارەی خۆسەری کە پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) و باڵی سەربازی ئەو پارتە (YPG) بەڕێوەی دەبات ساڵانە حەوت ملیار دۆلاریان دەست دەکەوێت، هەروەها بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە ئەمریکا دەخوازێت بە دو رێگا نەوت لەناوچەکەوە هەناردەی بازاری نێودەڵەتی بکات.

تورکیا بەهیچ شێوەیەک فشار قبوڵ ناکات

ئەو شارەزا تورکیە رونیشیکردەوە، رێگای یەکەمی هەناردەی نەوت کە ئەمریکا لەناوچەکدا سەرپەرشتی دەکات هێڵی (کەرکوک-یومۆرتالیک)ە کە دەبێتە فشار لەسەر ئەنقەرە و "تورکیاش بەهیچ شێوەیەک فشار قبوڵ ناکات"، رێگای دوەمیش هێڵی گواستنەوەی نەوتی حیفایە لە رێگەی ئوردنەوە.





خەندان
Top