رێككەوتنێكی میسر و یۆنان توركیا تووڕە دەكات

رێككەوتنێكی میسر و یۆنان توركیا تووڕە دەكات
وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی، سامح شوكری لەگەڵ ھاوتا یۆنانییەكەی، نیكۆس دندیاس رێكەوتنێكیان واژوو كرد لەبارەی دیاركردنی سنووری دەریایی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی يۆنان. نیكۆس دندیاس سەردانی قاھیرەی كرد بۆ دەستپێكردنی دانووستانەكان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسری لە بارەی رێككەوتنی دیاركردنی سنووری دەریایی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.
ھەندێك سەرچاوەی ئاگادار مەزندەی واژووكردنی رێككەوتنیان كرد لە نێوان ھەردوو وڵاتدا بەمەبەستی دیاركردنی سنووری دەریایی لە نێوانیاندا و جەختیشیان كردەوە، لەدوای واژووكردنی رێككەوتنی دەستنیشانكردنی ناوچەی ئابووری لە نێوان یۆنان وئیتاڵیادا، دندیاس لە لێدوانه‌كانیدا لە رۆژی سێشەممەی، 9ی حوزەیران رایگەیاندبوو، سەردانی میسر دەكات بۆ بەدەستھێنانی ھەمان ئەنجام.
میسر ھەوڵدەدات شكست بە رێككەوتنی سەراج و ئەردۆغان بێنێت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و پێش چەند مانگێك قاھیرە و ئەسینا رێككەوتن، كە پەلە بكرێت لە دیاركردنی سنووری دەریایی لە نێوانیاندا. ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ قاھیرە لە كاتێكی "زۆر گرنگدا" دێت، پاش ئەوەی سنووری نێوان وڵاتەكەی و ئیتاڵیا دیاریكرا.




k24
Top