ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەندەری بەیروت لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر دەکرێن.

ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەندەری بەیروت  لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر دەکرێن.


ژمارەی گیانلەدەستدانی تەقینەوەکە تائێستا گەیشتۆتە ١٣٥ کەس و مەزەندەش دەکرێت کە ژمارەی بریندارەکان بۆ پێنج ھەزار کەس بەرز ببێتەوە، ھاوکات تیمە فریاگوزارییەکانیش بەدوای چارەنووسی دەیان کەسدا دەگەڕین کە لە بەندەرەکەدا بێ سەروشوێن بوون، بەوھۆیەشەوە حکومەتی لوبنان لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەریی لە وڵاتدا ڕاگەیاند.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی کابینەی وەزاریی ئەووڵاتەش، فەرماندەی سوپا راسپێردراوە کە ھەموو ئەوکەسانەی پەیوەندییان بە مادەی نیتراتی ئامۆنیۆمەوە ھەیە لەبەندەرەکەدا، کە ئەو تەقینەوەیەی لێ دروستبووە، لەماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر بکرێن تا کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکان دەھێندرێت و ھۆکارەکان روون دەبنەوە.

جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کە تەقینەوەکە کاتژمێر ٦:٠٧ خولەکی پاش نیوەرۆ لەبەندەرێکی نزیک ناوچەی گەشتیاری و ژمارەیەک باڵاخانەی دەوڵەتی روویدا، گوڕی تەقینەوەکەش بەجۆرێک بوو ھەموو بەیروتی پایتەختی ھەژاند و کۆمەڵیک باڵاخانەش کە نزیکەی دە کیلۆمەتر لە شوێنی تەقینەوەکەوە دوور بوون، بەھۆی جەخماخەی تەقینەوەکەوە زیانی زۆریان پێ گەیشتووە.

لە گومانە سەرەتاییەکاندا ھۆکاری تەقینەوە کە بۆ بڕێکی زۆر لە نیتراتی ئامۆنیۆم دەگەڕێتەوە کە بەشێوەیەکی نا تەناھی ھەڵگیرابوون، نیتراتی ئامۆنیۆم کە وەک پەینی کیمایی بۆ کشتوکاڵ بەکاردەھێندرێت، ھاوکات یارمەتیدەرێکی بەھێزیشە لە تەقینەوەکاندا.

میشێل عۆن، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی نەشاردەوە کە لە لێکۆڵینەوەکاندا ھۆکاری تەقینەوەکە روون دەبتەوە، ئەوکات بەشێوەکی ئاشکراش ئەنجامی لێکۆڵینەوە و ھۆکاری تەقینەوەکە بۆ ھەموان ئاشکرادەکرێت، ھەوەوھا گوتیشی کە ٢٧٥٠ تۆن نیتراتی ئامۆنیۆم بەبی ھیچ لەبەرچاوگرتنێکی باری ئەمنی لەو شێنەدا ھەڵگیراوە.

لای خۆشیەوە بەدری داھر، بەڕێوەبەری گومرگی لوبنان ئاشکرایکرد کە ئەوان پێشتر داوایان کردبوو، ئەو مادەکیمیاوییە لە بەندەرەکە بگوازرێتەوە، بەڵام گوێیان لێ نەگیراوە.

کارناسانی دانیشگای شەفێڵد لە بەریتانیا وای دەخەمڵێنن کە ھێزی ئەو تەقینەوەیە بە گوڕی ١٠% ی بۆمبە ئەتۆمییەکای ھێرۆشیمابووە، کە یەکێکە لە بەھێزترین تەقینەوە کانی مێژوو.

Top